كورد سه‌ركردایه‌تییه‌ك قبوڵ ناکات كه‌ هێشتا له‌ شاخه‌كان و ده‌یان میل له‌ دوری پایته‌خته‌وه‌ ده‌ژین؟

PM:01:35:19/11/2017
کورد میدیا:ژیان، ئه‌ی ئی ئایدییه‌س


"له‌دوای ئه‌و هه‌موو ڕوداوه‌ شۆككه‌رانه‌ی كه‌ له‌ هه‌فته‌كانی رابردودا ڕویاندا ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ بپرسین: ئایا كورده‌كان ئاماده‌ن چیتر پشت به‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان ببه‌ستن؟ ئایا به‌هاری كوردی ڕووده‌دات؟ ئایا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌رانی حزبه‌كان ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌یان بخه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌یان؟ ئایا كورد ئاماده‌یه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌ك قبوڵبكات له‌ كه‌ هێشتا له‌ شاخه‌كان و چه‌ندین میل  له‌ دوری پایته‌خته‌وه‌ ده‌ژین و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانییه‌كانیان تێكه‌ڵ ببن؟".

ئه‌و روداوانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌فته‌كانی ڕابردودا ڕویاندا و پێشمه‌ررگه‌ به‌بێ به‌رگری كشایه‌وه‌ پێویست ناكات هاوڵاتیانی كورد توشی سه‌رسوڕمان بكات، چونكه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆر به‌ ده‌گمه‌ن گلۆپی سه‌وز هه‌ڵده‌كات. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌شی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ پێش ئه‌نجامدانی هه‌ریه‌كه‌ له‌: كۆشكی سپی، پنتاگۆن، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و سی ئای ئه‌ی گڵۆپی سوریا بۆ هه‌ڵكرد به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌ك چۆن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، توركیا و ئێران و یه‌كێتی ئه‌وروپا كردیان.  له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه‌وه‌ گرنگه‌ بپرسین ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك ڕویدا به‌رهه‌می چی بوو؟ ئه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كورد چی ده‌بێت؟

له‌دوای ڕوداوه‌كانه‌وه‌ زۆر خوێندنه‌وه‌ و شیكار خرانه‌ڕوو، زۆر زانیاریش ئاشكرا كران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی هه‌موو ئه‌م ڕوداوانه‌یه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌ڵه‌ دۆخه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ و به‌هه‌ڵه‌ش ئیداره‌یدا(به‌ڕێوه‌یی برد). له‌كاتێكادا كه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم گله‌ییان له‌ به‌رپرسانی به‌غدا ده‌كرد كه‌ به‌شی 17%ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان بڕیوه‌، به‌ڵام ئه‌وانیش هه‌رگیز نه‌یانتوانی به‌ باشی ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رن. له‌به‌ر  ئه‌و ده‌كرێت بڵێین، دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ و ده‌رده‌كه‌وێت ئاڵۆزتره‌، چونكه‌ حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ توانی چاكسازی له‌ سیستمێكدا بكات كه‌ زیاتر له‌ 70%ی پاره‌كه‌ی ده‌ڕۆیشت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی, نه‌ توانی حسابی ئه‌و پارانه‌ بكات كه‌ له‌ڕێگه‌ی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌وه‌ ده‌ستی ده‌كه‌وتن. ئه‌مه‌ سه‌رڕای ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵییه‌كانی هه‌موو به‌رپرسانی حكومه‌تدا خه‌رجده‌كرا له‌ هه‌موو پارته‌كان  كه‌ دۆخه‌كه‌ی خراپتر و خراپتر ده‌كرد.

لێره‌وه‌ پێویسته‌ بڵێین ، كورد هه‌میشه‌ به‌وپه‌ڕی گه‌رموگوڕییه‌وه‌ ئازادی و دیموكراتی و به‌ڕێوه‌بردنێكی باشیان ده‌وێت، به‌ڵام ئێستاش له‌ هه‌موو كاته‌كان زیاتر ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ئازادی نابه‌خشرێت. بۆنمونه‌ ئه‌وان خۆیان له‌ ده‌ستی سه‌دام حسێن، ڕزگاركرد ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌ونه‌ ژێر ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وای سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ی سه‌دام حسێن دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌ و ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌ و به‌ ئه‌مری واقیع ماوه‌ته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌م دۆخه‌ی كه‌ ده‌بینرێت ئاشكرایه‌ كه‌ كورد له‌دوای نزیكه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ حوكمڕانی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا شكستیان هێناوه‌ له‌ دروستكردنی چینێكی ئه‌كادیمی به‌ڕێوه‌بررن كه‌ حكومه‌ت و هه‌رێمه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رێت.

له‌دوای بیستن و ئاشنابوون به‌م ڕاستیانه‌ ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر  ئه‌و ڕوداوه‌ شۆككه‌رانه‌ بخه‌ینه‌ڕوو كه‌ هه‌فته‌كانی ڕابردودا له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕویاندا و بپرسین، ئایا كورده‌كان  ئاماده‌ن چیتر پشت به‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان ببه‌ستن؟ ئایا به‌هاری كوردی ڕووده‌دات؟ ئایا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌رانی حزبه‌كان ئاماده‌ن به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌یان بخه‌نه‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌یان؟ ئایا كورد ئاماده‌یه‌ سه‌ركردایه‌تیه‌ك قبوڵبكات له‌ كه‌ هێشتا له‌ شاخه‌كان و چه‌ندین میل  له‌ دوری پایته‌خته‌وه‌ ده‌ژین و ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانییه‌كانیان تێكه‌ڵ ببن؟"یانیش شكستی كورد به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن؟ چونكه‌ ئێستا ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه‌ له‌ قازانجی كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور، پاشان ئه‌و كاروباره‌كانی بۆ ڕێكبخان و  شه‌قام بجوڵێنێت بۆ داواكردنی گه‌ڕانه‌وه‌، كردنی كارێكی له‌م شێوه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ خواستی گشتی بجوڵێنێت، به‌ڵام یارییه‌كی زۆر مه‌ترسیدار ده‌بێت، چونكه‌ جارێكی تر سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی هه‌مان كاری ئه‌نجامدا، به‌ڵام عێراقی به‌ره‌و كاره‌سات برد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ چ ڕاست بن یاخود نا ئیتر كاتی به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراتی ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان و كوردیش ئاماده‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ناكرێت له‌بیر بكرێت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م بڕیاره‌ ته‌نیا بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم نییه‌ به‌ڵكو بڕیاری هه‌موو تاكێكی كورده‌.