لەنەخۆشخانە حكومییەكانی منداڵبوون چی روودەدات؟

PM:01:07:19/11/2017
کورد میدیا:ژیان: دەروون رەشید
شەیما هەرگیز ئەو رۆژەی بیرناچێتەوە كەدایكە تەمەن ٣٨ ساڵانەكەی چۆن بەهۆی "كەمتەرخەمی‌و هەڵەی پزیشەكەكانی نەخۆشخانەی منداڵبوونەوە"، منداڵەكەی لەدەستداو توشی چەندین كێشەی تەندروستی بوو، هەرگیزیش جارێكی تر منداڵی نەبووەوە.

كاتێك وادەی منداڵبوونی دایكی هات، شەیما دایكی بردە یەكێك لەنەخۆشخانە حكومییەكانی منداڵبوون، بەڵام كاتێك بینی هەندێك لەپەرستارو پزیشكەكان "زۆر بەناشرینی" هەڵسوكەوت لەگەڵ دایكی دەكەن، دەستیكرد بەگریان.

"یەكێك لەپزیشكەكان كە بەرەگەز عەرەب بوو پێی وتم بۆ منداڵەكە دەگریت، بڕۆ بەباوكت بڵێ مردووەو زۆر بەناشرینی كردمیە دەرەوە"،  شەیما بەو شێوەیە چیرۆكی منداڵبوونی دایكی لەیەكێك لەنەخۆشخانە حكومییەكانی منداڵبوون بۆ رۆژنامەی(ژیان) گێڕایەوە.

دوای ئەو رۆژە ئیتر دایكی شەیما نەیتوانی منداڵی ببێتەوە چونكە منداڵدانیان هەڵگێڕایەوە "ماوەی ٤٥  شەو لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی ماینەوە، رۆژانەش ٢٢ بوتڵ ئاویان تێدەكرد، تا تۆزێك باری تەندروستی باشتر بوو دواتر بردمانەوە بۆ ماڵەوە".

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(٢٠)ی رۆژنامەی (ژیان)دایە کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.