(ژیان) نهێنی نزیكبونەوەی یەكگرتوو لە پارتی ئاشكرا دەكات

PM:12:06:19/11/2017
کورد میدیا:ژیان: تایبەت
(ژیان) لەبەدواداچونێكی رۆژنامەوانیدا، هۆكاری نزیكبونەوەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری ئەو حزبە لەپارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەدواداچونەكانی (ژیان) پارتی لەبەرامبەر داخستنی دۆسیەكی "سیخوری" سەلاحەدین بەهادیندا چەند مەرجێك بۆ یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دادەنێت‌و هەڵوێستەكانی ئەو حزبەش لەكێشەی سەرۆكایەتی هەرێم‌و ریفراندۆم‌و كاراكردنەوەی پەرلەماندا پەیوەندییان بەو دۆسیەوە هەبووە.

نزیكبونەوەی پارتی‌و یەكگرتوو، دوای زنجیرەیەك ناكۆكی لەنێوانیاندا هات، كە دوای سوتاندنی بارەگاكانی‌ یەكگرتوو لەبادینان لە 6ی 12ی 2005 دەستیپێكرد‌و دواتر لە 2-12-2011 پاش نوێژی‌ هەینی‌ چەند سەنتەرێكی‌ مەساج لەزاخۆ سوتێنرا، پاش ئەو ڕووداوەش بەچەند كاژێرێك، بارەگاكانی‌ یەكگرتوو لەچەندین ناوچەی‌ بادینان لەلایەن رێ:خستنەكانی پارتیەوە سوتێنران.

دوای‌ هەشت مانگ لەو رووداوە و لەرۆژی‌ 8 ئابی‌ 2012 یەكگرتووی‌ ئیسلامی‌ رایگەیاند، بڕی‌ 3 ملیارو 925 ملیۆن دیناری‌ عێراقی‌ لەحكومەتی‌ هەرێم وەرگرتووە وەك قەرەبووی‌ سوتانی‌ بارەگاكانیان لەبادینان لەگەڵ 23 پۆستی ئیداری ئەو دەڤەرە.

تەواوی ئەم راپۆرتە لە ژمارە(٢٠)ی رۆژنامەی (ژیان)دایە کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.

زۆرترین خوێنراو‌