ئایا مۆبایل هۆکارە بۆ دروست بوونی زیپکە ؟

PM:04:08:18/11/2017
كورد میدیا:
زانایان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە مۆبایل ١٠ ئەوەندەی کورسی تەوالێت بەکتریا و میکرۆبی لە خۆ گرتووە، توێژینەوەیەك کە لە دواناوەندی ئەستنیا ئەنجامدراوە ئەوەی ڕوونکردووەتەوە کە ١٧ هەزار بەکتریا لەسەر ڕووی مۆبایلی قوتابییەکانی هەبووە.


دکتۆر ئادەم شریدان لە زانکۆی ئوستراڵی بۆ نەخۆشییەکانی پێست بە ماڵپەڕی هاف پۆستی ئوستراڵی ڕاگەیاندووە "جۆرەها بەکتریا لەسەر شاشەی مۆبایل هەیە و بە ئاسانی بەسەر پێستدا بڵاودەبنەوە.

"

باسی لەوەشکردووە، ئەم بەکتریایانە ئەگەری هەیە ببنە هۆی هەوکردنی پێست و گوێ و کۆئەندامی هەناسە، هەروەها هۆکارێکە بۆ تووشبوونی پێست بە زیپکە و هەوکردنە جیاوازەکان".


ئاماژەی بەوەشدا بەکارهێنانی مۆبایل و بەرکەوتنی بە پێست بۆ چەند جارێك وادەکات بەکتریا بگوازرێتەوە بۆ سەر پێست و زیپکە لەسەر پێستی ڕووخسار دەربچێت، کونیلەکان دابخرێن و پێست هەوبکات و بگۆڕێت بۆ ناوچەیەكی گونجاو بۆ گەشەی بەکتریا.


بۆیە باشتروایە مۆبایل لە شوێنی پیسدا دانەندرێت و گرنگی بە پاککردنەوەی بدرێت بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە زۆر بەر پێست دەکەون.