ئەو زانیاریە هەڵانە چین لەسەر ددان بیستومانە

PM:12:45:16/11/2017
كورد میدیا:
هەندێک زانیاری هەیە لەسەر ددانەکانمان بیستومانە بە هەڵە، لێرەدا ئەو زانیریانە ڕاست دەکەینەوە.

1- شه‌كر دوژمنی سه‌ره‌كی ددانه‌كانه‌:
له‌ ڕاستیدا پێویسته‌ لۆمه‌ی به‌كتریای خراپ بكه‌ین كه‌ ترشی دروست ده‌كه‌ن و ده‌بێته‌ هۆی وشك بوونی ددانه‌كان ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاربۆهیدرایته‌وه‌ دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ددانه‌كان، كه‌ خۆراكی ئه‌م جۆره‌ به‌كتریایانه‌یه‌.

له‌ راستیدا شه‌كریش به‌رهه‌می ئه‌م كاربۆهیدرایتانه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ میوه‌و خۆراكی سروشتیش به‌ هه‌مان شیوه‌ ده‌كه‌ونه‌ ئه‌م باره‌وه‌و ددانه‌كان تێك ده‌ده‌ن .

2- ئه‌وانه‌ی دووگیانن ناتوانن سه‌ردانی دكتۆری ددان بكه‌ن
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ندێ جۆری هه‌وكردن هه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆی وشك بوونی ده‌می ئافره‌تی دووگیان پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی دكتۆری ددان بكاتن.

3- بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی ددان به‌ باشی ، پێویسته‌ فڵچه‌ی ڕه‌ق به‌كاربێنی
له‌ ڕاستیدا ده‌توانی فڵچه‌ی نه‌رم به‌كاربێنی باشتره‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی پووك و ددانیش تووشی ئازار نه‌یه‌ن.
وه‌ یاسای سه‌ره‌كیش بریتیه‌ له‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی ددانه‌ ڕۆژانه‌ دوو جار و گۆڕینی فڵچه‌ی ددان 3 بۆ 4 مانگ جارێك.

4- شوشتنی ددان ده‌بێ پاش نان خواردن بێت.
به‌ڵام ئێستا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ گۆڕاوه‌ به‌وه‌ی خاوێن كردنه‌وه‌ی ددان و شوشتنی ده‌بێ پێش نان خواردن بێت . يانيش شوشتی ددان پێش خه‌وتن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریا و پێكهاته‌ی پیس له‌كاتی خه‌وتن نه‌چێته‌ ناو گه‌ده‌ ڕاسته‌وخۆ .