بەهۆی نەخواردنی ژەمی بەیانیانەوە توشی ئەم نەخۆشیە دەبیت

PM:01:50:15/11/2017
كورد میدیا:
توێژینەوەیەكی زانستی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە نەخواردنی نانی بەیانیان ئەگەری توشبوون بە ڕەق بوونی خوێن بەرەكان زیاد دەكات كە ڕەنگە هەندێكجار ببێتە هۆی مردن .

لەم توێژینەوەیەدا كە لە گۆڤاری "پەیمانگای پزیشكی ئەمەریكی" دا بڵاوكراوەتەوە ئەوە هاتوە ڕەق بوونی ملولەكانی خوێ یەكێكە لە هۆكارەكانی مردن لە جیهاندا ، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەی ئاشكرا كردوە ساڵی 2015 بەهۆی نەخۆشی ڕەق بوونی خوێن بەرەكانەوە 17 ملیۆن كەس گیانیان لەدەست داوە.

فالانتان فوستر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ماون ساینای و بەڕێوبەری نوسین لە گۆڤاری پەیمانگای زانستی دەڵێت " ئەو كەسانەی بەیانیان نان  ناخۆن ئەوە شێوەی ژیانیان ناسروشتیە و ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی ڕەق بوونی خوێن بەرەكان زۆر دەبێت "

و ئەوەشی ئاشكرا كردوە نەخواردنی نانی بەیانیان خویەكی خراپە و پێویستە مرۆڤ لێی دوور بكەوێتەوە بۆ ئەوەی توشی نەخۆشی دڵ نەبێت "
خواردنی ژەمی بەیانیان نەك تەنها ئەم سوودەی هەیە بەڵكو مرۆڤ لە توشبوون بە نەخۆشی شەكرە و پەستانی خوێن دەپارێزێت و ڕێگری دەكات لە زیاد بوونی كێش