نەوید زەردی نوێترین گۆرانی بڵاوکردەوە

AM:10:54:15/11/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی لاو "نەوید زەردی" گۆرانیەکی نوێ بە ناوی (هاوار) بڵاوکردەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوەولەسەری نوسیوە" گۆرانی هاوار پێشکەش دەکرێت بە هەموو ئەو کەسانەی توشی کارەساتی بومەلەرزەبوون".

نەوید لە شاری مەهابات لە دایک بووەولە ئێستادا دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیایە، لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکا بریتین لە پاپ، ڕاک، هیپ هۆپ.