كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكرد

AM:10:28:15/11/2017
كورد میدیا:
كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردو، لەكۆبوونەوەكەدا پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی دەكات و مافە داراییەكانی ھەرێمیش لە بەغداد تاوتوێ دەكات.

بەپێی خشتەی كار بڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بكات، ھاوكات گفتوگۆ لەبارەی بودجەی ھەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ و مافە داراییەكانی كوردستان لە بەغداد دەكەن.