پشدەر: تەرمی كچێكی 14 ساڵ لەگۆڕستانێك دۆزرایەوە

AM:10:21:15/11/2017
كورد میدیا:
ئەمرۆ تەرمی كچێكی تەمەن 14 ساڵ بەكوژراوی لە گۆڕستانێكی سنوری قەزای پشدەر دۆزرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە" ئەمڕۆ 15-11-2017 كاتژمێر 8:00ی بەیانی، دوای ئاگاداركردنەوەو گەیشتنی مەفرەزەكانمان و تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوانی پشدەر گەیشتنە گۆڕستانی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەرو دەركەوت كچێكی تەمەن (14) ساڵ بە مردوویی دۆزاوەتەوە كە شوێنی یەك فیشەك بە سینگیەوە دیار بووە".

دەشڵێت" دوای ئەنجامدانی رێكاری یاسایی تەرمی ناوبراو گواسترایەوە پزیشكاری دادوەری سلێمانی بە مەبەستی زانینی هۆكاری راستەقینەی مردنەكەی".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكراشیكردووە" لەسەر هەمان تاوان (5) كەس دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".