قوربانیانی بومەلەرزەکەی کرماشان ئامارێکی دیکەی تۆمار کرد

AM:10:19:15/11/2017
كورد میدیا:
ه‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای كرماشان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە نۆ هەزار کەس بریندار بوون.


ڕه‌زا مه‌حمودیان به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵكردنی قه‌یرانه‌كان له‌ پارێزگای كرماشان به‌ ئاژانسی ئێسنای ئێرانی ڕاگه‌یاندووه،تا ئێستا ئامارێکی وا لەبەرد دەست نیە دڵنیا بن لە ڕێژەی قوربانیان، بەڵام ئەوەی زانراوە 432 کەس گیانی لە دەست داوەو زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش بریندارە.


ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا نازانن چەند کەس کەوتونەتە ژێر دارو بەردوو خانوەوە.


ئەمە لە کاتێکدایە شەوی 12-11-2017  زەمینەلەرزەیەكی بەهێز بو گوڕی 7 - 7.6 پلەی رێختەرهەر چوار پارچەی كوردستان و چەند وڵاتێكی دیكەی هەژاند، بەپێی سەنتەرەکانی جیۆلۆجی ئەمریکا و ئێران و بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نێوەندی بوومەلەرزەكە نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان (هەڵەبجە و كرماشان) بووە.