گەرمیان: دوو کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

AM:10:07:15/11/2017
كورد میدیا:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەینێت، شەوی رابردوو لەدەواجنێكی پەلەوەر لە نزیك قەزای كەلار دوو گەنج لەكاتی دزیكردندا دەستگیراون.

رائید عەلی جەمال قدووری لەراگەیەندراوێكدا کە کۆپیەکی دەست (کوردمیدیا) کەوتووە، تیایدا هاتووە "شەوی رابردوو دوو گەنج كە ویستوویانە كەرەستەی دەواجنێك ببەن لە نزیك قەزای كەلار دەستگیركراون، لە ئێستاشدا بەفەرمانی دادور و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراق بەندكراون".

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو دوو كەسە ویستوویانە كەرەستەی ئەو دەواجنە ببەن و بەنرخی ئاسن بیفرۆشنەوە.