ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

AM:09:45:15/11/2017
كورد میدیا:
بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی‌ چەند تەوەرێك، لەناویاندا تاوتوێكردنی‌ پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٨ كۆببێتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە  دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و بریاریشە لەكۆبوونەوەكەدا رابەر سدیق بریكاری وەزیری دارایی و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئامادە دەبن.

 دلێر ماوەتی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دانیشتنەكەدا جگە لە خوێندنەوەی یەكەم بۆ دوو پرۆژە یاسا، گفتوگۆیەكی كراوە لەبارەی بودجەی 2018 ی عێراق و بەركەوتەی هەرێمی كوردستان لەو بودجەیەدا دەكرێت.