شاجوانی‌ گه‌ردون هاوخه‌می بۆ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و كرماشان ده‌رده‌بڕێت

PM:10:54:14/11/2017
كورد میدیا:
شاجوانی‌ گه‌ردون له‌رێگه‌ی‌ ئینیستاگرامه‌وه‌ هاوخه‌نی‌ خۆی‌ بۆ قوربانیانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ده‌ربڕی‌.

ماھلاكا جابری شاجوانی گەردوون كە بە ڕەگەز ئێرانیەو دانیشتووی ئەمریكایە لە پۆستێكدا ھاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی ھەڵەبجەو كرماشان دەربڕیوە و ده‌ڵێت "دڵم لای ئێوه‌یه‌".

ماهلاكا جابری كه‌ به‌شاجوانی‌ گه‌ردون ناسراوه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌دان هه‌زار هه‌واداری‌ هه‌یه‌، له‌ ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌مریكا نیشته‌جییه‌ و سه‌رقاڵی كاری مۆدێله‌.

شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ رابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی‌ 7.2 به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر رۆژهه‌ڵاتی و باشوری‌ عیراقی‌ هه‌ژاند و به‌سه‌دان قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.