عیراق لیژنه‌یه‌ك بۆ خه‌مڵانی زیانه‌كانی‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌رێم پێكده‌هێنێت

PM:10:04:14/11/2017
كورد میدیا:
ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت و راپۆرتێكی به‌په‌له‌ سه‌باره‌ت به‌ پێداویستیه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌ن وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه‌.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە  لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، كه‌ حکومەتی‌ عیراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا تیمێکی کاری لە ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی ڕوداوی بومەلەرزەکەی هەرێمی کوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو تیمەی ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی‌ وەزیران کاری سەرژمێری و هەڵسەنگاندن دەکات بۆ زیانە گیانی و مادییەکانی بومەلەرزەکەی ڕۆژی ١٢ی تشرینی دووەم، کە بەر پارێزگاکانی سلێمانی و دیالە و ناوچەکانی تر کەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی بەرزدەکاتەوە سەبارەت بە پێداویستییە بەپەلەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران.

زۆرترین خوێنراو‌