روونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن له‌ پاڵاوگه‌ی‌ دوكان

PM:09:44:14/11/2017
كورد میدیا:
قائیمقامی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، به‌ ستافی پاڵاوگه‌ی دوكانمان وتووه‌، تا خه‌ڵكی ناو دوكان و ده‌وروبه‌ری هه‌بێت نابێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌ هاووڵاتی وه‌ربگرن.

شاهۆ عوسمان كریم قائیمقامی قه‌زای دوكان سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له‌پاڵاوتگه‌ی دوكان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ئیداره‌ی قه‌زای دوكان دانیشتنمان له‌گه‌ڵ ستافی پاڵاوتگه‌ی دوكان كردوه‌ سه‌باره‌تی به‌ دامه‌زراندنی هاووڵاتیان له‌و پاڵاوتگه‌یه‌ و پێمان راگه‌یاندون تا خه‌ڵكی ناو دوكان و ده‌وروبه‌ری هه‌بێت نابێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌ی هاووڵاتی وه‌ربگرن، گه‌ر پسپۆڕیه‌كان له‌ سنوره‌كه‌دا نه‌بوون ئه‌وكات میلاكات له‌ده‌روه‌ی دوكان پڕبكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا قائیمقامی دوكان رایگه‌یاندوه‌، تا ئێستا له‌گه‌ڵ پاڵاوتگه‌كه‌ له‌گفتوگۆداین به‌ر له‌ ده‌ستبه‌كاربونی پسپۆڕییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نین تاله‌ ڕێگه‌ی فۆڕمه‌وه‌ له‌قائیمقامیه‌تی دوكان پڕبكرێته‌وه‌ دواتریش ستافی پاڵاوتگه‌كه‌ مقابه‌له‌یان ده‌كات.

هاوكات له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قائیمقامێتی دوكاندا هاتووه‌، له‌ ئێستادا هیچ كاتێكی دیاریكراو نیه‌ بۆ دابه‌شكردنی فۆڕم، چونكه‌ خۆمان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌كاونت و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ پێش وه‌خت كاتی دابه‌شكردنی فۆڕم ئاشكرا ده‌كه‌ین.

زۆرترین خوێنراو‌