چوار چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ باشوری‌ كه‌ركوك كوژران

PM:09:09:14/11/2017
كورد میدیا:
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌ باشوری‌ شاری‌ كه‌ركوك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ له‌ بۆسه‌یه‌كدا كوژران و برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ (كورد میدیا) نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی له‌ گوندی به‌شیری‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ تازه‌ له‌ باشوری‌ شاری‌ كه‌ركوك كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌یه‌كی‌ چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كه‌سیان لێ كوژراوه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ تریشیان برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان دوای‌ رووداوه‌كانی‌ 16ی‌ تشرینی یه‌كه‌م و دوای كشانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌و سنورانه‌ به‌ ئاشكرا مه‌فره‌زه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌ له‌یلان و داقوق و دوزخورماتوو ده‌بێنرێتـ به‌ تایبه‌ت له‌ زه‌ل و قامیشه‌كانی چه‌می رۆخانه‌، له‌ماوه‌ی رابردووشدا چه‌ندین جار ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك و چه‌كارانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه‌.

زۆرترین خوێنراو‌