بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر ده‌ربه‌ندیخانی هه‌ژاند

PM:07:34:14/11/2017
كورد میدیا:
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ تر قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخانی‌ هه‌ژاند و قایمقامی‌ قه‌زاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ پله‌كه‌ی‌ نزم بووه‌ و كاریگه‌ری‌ ئه‌وتۆی‌ نیه‌.

ناسیح مه‌لا حسێن قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان ڕایگه‌یاندووه‌: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك قه‌زای خانه‌قینی گرته‌وه‌و وه‌ك به‌دواداچوونیشمان كردوه‌، گه‌ڕه‌كه‌كانی سیروان و سه‌رای گرتۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باشوری قه‌زاكه‌وه‌.

ده‌شڵێت "به‌راورد به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی ئه‌م مانگه‌، پله‌یه‌كی نزمی هه‌بووه‌و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌و هیچ زیانێكیشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌".

شه‌وی 12ی تشرینی دووه‌می 2017، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌.


زۆرترین خوێنراو‌