عه‌بادی‌ دڵنیایی ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی كوردستان

PM:07:22:14/11/2017
كورد میدیا:
سه‌رۆكی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق دڵنیایی ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ حکومەتەکەی پابەندە بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

عه‌بادی‌ له‌ كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ هه‌فتانه‌ی‌ خۆیدا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ پێدانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق وتی: دوای‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی‌ هه‌رێم له‌ ره‌شنووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌، رێوشوێنه‌كانمان له‌باره‌ی‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر.

عه‌بادی له‌ باره‌ی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ دژ به‌ داعش وتی: ئۆپه‌راسیۆنی‌ رۆژئاوای‌ ئه‌نبار ده‌ستپێده‌كه‌ین، كه‌ له‌ دوای‌ ساڵی 2003 وه‌ هیچ هێزێكی سوپای‌ عیراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ناوچانه‌.


زۆرترین خوێنراو‌