كاره‌بای‌ سلێمانی: تۆربایینی ژماره‌ی‌ یه‌كی وێستگه‌ی‌ ده‌ربندیخان به‌گه‌ڕخرایه‌وه‌

PM:07:11:14/11/2017
كورد میدیا:
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ووزه‌ی‌ كاره‌بای سلێمانی‌ ئاشكرایده‌كات: كه‌ دوای‌ له‌كاركردنه‌وه‌ی‌ وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ ده‌ربندیخان، تۆربایینی ژماره‌ی‌ یه‌كی وێستگه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌گه‌ڕخرایه‌وه‌.

خالید سه‌لیم به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ووزه‌ی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ رایگه‌یان، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بەهۆی بوومەلەرزەکەی چه‌ند شەوی‌ رابردوو یەکەی ( تۆرباین)ی ژمارە (۱) له‌كاركه‌وت، شەت داونی کردو، ئەمڕۆ به‌گه‌ڕخرایه‌وه‌

راشیگه‌یاند، دوای‌ له‌كاركه‌وتنی‌ یه‌كه‌كه‌، ستافی ویستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای دەربندیخان دوای گەران و پشکنین بۆ سەرجەم بەشەکانی وویستگەکە زیانەکان لە هەندێک جێگاو بەش رووی داوەو توانرا چارەسەر بۆ ئەو گرفتانە بکرێت و یەکەکە ( تۆرباینەکە ) به‌گه‌ڕخرێتەوە.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، بە گشتی سه‌رجه‌م بەشە سەرەکییەکانی ویستگەکە و ئامێرەکان سەلامەتن و بێ زیانن.

زۆرترین خوێنراو‌