په‌رله‌مانتارێك یه‌كێتی: چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ مه‌كه‌ن

PM:06:44:14/11/2017
كورد میدیا:
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان دوای‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوو رایگه‌یاند "ند "چاوه‌ڕێ ناكرێت حكومه‌ت به‌ هانای لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بچێت ‌و نابێت هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ بكات".

ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌، سه‌ردانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد.

سالار مه‌حمود، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند "چاوه‌ڕێ ناكرێت حكومه‌ت به‌ هانای لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ بچێت ‌و نابێت هیچ كه‌سێك چاوه‌ڕێی قه‌ره‌بوو له‌م حكومه‌ته‌ بكات، چونكه‌ ئه‌م حكومه‌ته‌ هه‌موو سه‌رمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌م هه‌رێمه‌ی شكستپێهێناوه‌".

شه‌وی‌ رێكه‌وتی‌ 12 ی‌ 11 ی‌ 2017، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ به‌هێز به‌ گوڕی‌ 7.3 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر به‌شێكی‌ زۆری‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ باشور و رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانی‌ هه‌ژاند.

بومه‌له‌رزه‌كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ زیانێكی‌ گیانی‌ زۆری‌ لێكه‌وته‌وه‌، هاوكات بووه‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیان ماڵ و حاڵی‌ خۆیان به‌جێبهێڵن و زیانێكی‌ زۆری‌ ماددیشی‌ به‌ خانوو و دووكانی‌ هاوڵاتیان گه‌یاند.

زۆرترین خوێنراو‌