بەهرۆز گەڵاڵی: توركیا ئارەزوی لێیە لەئێستادا خۆی لە یەكێتی نزیك بكاتەوە

PM:06:02:14/11/2017
كورد میدیا:
نوێنەری یەكێتی لە ئەنقەرە ڕایدەگەیەنێت، كۆماری توركیا ئارەزووی لێیە لەئێستادا خۆی لە یەكێتی نیشتمانی نزیك بكاتەوە و دەڵێت"هیوادارم ئەنجومەنی سەركردایەتی درك بەو كارە بكەن".

بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە توركیا، لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت"بەبۆچون و لێكدانەوەی بەندە، كۆماری توركیا ئارەزووی لێیە لەئیستادا خۆی لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان نزیكبكاتەوە، هیوادارم ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی درك بەم هەنگاوەی توركیا بكات".

گەڵاڵی دەشڵێت"ناردنی ئەو هاوكارییانە بەبۆنەی بومەلەرزەكەی دوێنی و بایەخپێدانی مێدیای توركیا بەم شێوە چڕوپرە، دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە بەندە باسمكردووە".

نوێنەرەكەی یەكێتی لە ئەنقەرە هیواخوازە، سەركردەكانی حزبەكەی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دوولایەنە مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییە بكەن و ئەو هەنگاوەی توركیا بقۆزنەوە بۆسەرەتایی حیوارو دیالوگێكی بنیاتنەرانەی گرنگ.

بەهرۆز گەلاڵی دەشڵێت"بۆ تواندنەوەی بەستەڵەكی ئەو كوسپانەی كە هاتونەتە پێش، پەیوەندییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و توركیا، هیوادارم سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەو پەیامەی توركیا تیبگەن.


زۆرترین خوێنراو‌