حكومەتی عێراق لەبارەی كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانەوە رونكردنەوە دەدات

PM:04:18:14/11/2017
كورد میدیا:
پاش ئەوەی ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند، حكومەت بەنیازە بەرێژە 20% موچەی فەرمانبەرانی كەم بكاتەوە، عێراق رونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاو كردەوە.

لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە، حكومەتی عێراق رەتی دەكاتەوە هیچ كەمكردنەوەیەك لەموچەی فەرمانبەراندا بكرێت و ڕایدەگەیەنێت"بابەتی كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران بەهیچ شێوەیەك لەناو پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2018 نەهاتوە".
 
پێشتر مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەهەژماری خۆی نوسیبوی"حكومەتی عێراق لەبەرنامەیدایە بەرێژەی 20% موچەی فەرمانبەرانی كەم بكاتەوە".

نوسیبوی"كۆی گشتی موچەی فەرمانبەرانی عێراق 36 ترلیۆن دینارە، بەپێی ئەم رێژەیەش 7 ترلیۆن لە موچەی فەرمانبەران كەمدەكرێتەوە".


زۆرترین خوێنراو‌