حكومەت بەنیازە ٢٠% مووچەی فەرمانبەران کەمبکاتەوە

PM:03:37:14/11/2017
کورد میدیا:
پەرلەمانتارێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات، کە حكومەتی عێراق بە نیازە ٢٠% مووچەی فەرمانبەران کەم بکاتەوە

دەقی نوسینەکە...

حكومەتی عێراق بە نیازە ٢٠% مووچەی فەرمانبەران کەم بکاتەوە

بە پێ ی ئەو زانیاریانەی پێمان گەیشتوە، لە ئەنجامی کۆبونەوەو دانوستانی حکومەتی عێراق و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی، وە لە چوارچێوەی ئەو رێکەوتنەی کراوە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق بۆ ریفۆرم و چاکسازی ئابوری و کارگێری، ئەو دوو دەزگایە داوایان کردوە لە عێراق خەرجێکان کەم بکاتەوەو داواکەیان بە ئاراستەی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی گەشت عێراقە، بە پێ ی زانیارێکان لەو دانوستانە داواکراوە لە عیراو لە کۆی ٣٦ ترلیۆنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ٧ ترلیۆنی کەم بکرێتەوە کە دەکاتە رێژەی ٢٠% مووچە. جێ ی ئاماژە پێکردنە حکومەتی عێراق نزیکەی ٢ ترلیۆن مووچەی ھەرێمی کوردستانی کەمکردۆتەوە لە یاساکە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ بۆ ھەمان ژمارەی فەرمانبەر کە لە لیستی وەزارەتی دارایی عێراق ھەیە.

مسعود حیدر
ئەندامی لیژنەی دارایی
پەرلەمانی عێراق
٢٠١٧/١١/١٤
بغداد

زۆرترین خوێنراو‌