توركیا گوندێكی سەربە پارێزگای هەولێری تۆپباران كرد

PM:02:15:14/11/2017
كورد میدیا:
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆكە جەنگیەكانی توركیا تۆپبارانی گوندێكی سەربە شارۆچكەی سۆران-ی دەستپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیایەكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی توركیا گوندی (بەرمیزە)ی سنوری شارەدێی (سیدەكان)ی سەر بە شارۆچكەی (سۆران)ی لە پارێزگای هەولێر تۆپباران كرد.
 
ئەو میدیایە نوسیویەتی"ئەمە لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ دەوڵەتی توركیا، هەمان ناوچەی بە فڕۆكە جەنگییەكانی بۆردوومان كرد و، بەهۆیەوە گەنجێك شەهید بوو".