دایكی شێركۆ بێكەس كۆچی دوایی كرد

PM:02:14:14/11/2017
كورد میدیا:
بەیانی ئەمڕۆ "شەفیقە سەعید" دایكی شاعیر شێركۆ بێكەس و خێزانی شاعیری نیشتیمانی فایەق بێكەس، لەتەمەنی 99 ساڵیدا لە وڵاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد.

هەلۆ شێركۆ بێكەس، كوری شێركۆ بێكەس، لەئەكاونتی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، بەیانی ئەمڕۆ (شەفیقە سەعید) دایكی باوكم ئێركۆ بێكەس لەتەمەنی ٩٩ ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.

شەفیقە سەعید لەوڵاتی ئەمریكا دەژیا و هەرلەوێ كۆچی دوایی كردووە، هاوسەری شاعیری نەتەوەیی فایەق بێكەس و دایكی شاعیری كۆچكردوو شێركۆ بێكەسە.