عەبادی زیان لێكەوتووانی بوومەلەرزەكە قەرەبوو دەكاتەوە

PM:02:04:14/11/2017
كورد میدیا:
حكومەتی عێراق لیژنەیەكی بۆ قەرەبووكردنەوەی زیان لێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی دەربەندیخان پێكهێنا.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران عیراقپاش كۆبوونەوەی لەگەڵ یان كۆبیش نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق، جەختی لە سەر گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان و گەیاندنی ھاوكاریی پێویست بۆیان كردۆتەوە.

لایخۆشیەوە مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە" حكومەتی عیراق لیژنەیەكی بۆ قەرەبوو كردنەوەی زیانلێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی دەربەندیخان پێكهێناوە".



زۆرترین خوێنراو‌