رۆزنه‌فت ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان

PM:01:57:14/11/2017
کورد میدیا:
كۆمپانیای‌ رۆزنه‌فتی‌ روسی‌ رایگه‌یاند، لەمساڵدا بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری وەک پێشەکی داوه‌ته‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی‌ نه‌وت.


ئەمڕۆ شەممە کۆمپانیای ڕۆسنەفتی ڕوسی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" بڕی پاره‌یه‌ی‌ له‌مساڵدا له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی‌ نه‌وت وه‌كو پێشەكی‌ راده‌ستی‌ حکومەتی هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌، له‌مساڵدا، گەیشتووەتە ١.٣ ملیار دۆلار.


کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داهاتی ڕۆسنەفت به‌ڕێژه‌ی‌ له‌سه‌دا ٨٠ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ له‌چاره‌كی‌ سێیه‌می‌ ئه‌مساڵداو ، گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٩٢ ملیۆن دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادی کردوە کە بڕەکەی ٤٣٠ ملیۆن دۆلار بوو.


لە مانگی تشرینی یەکەمدا، کۆمپانیای رۆسنەفت-ی روسی رایگەیاند، کە لەگەڵ حکومەتی هەرێم واژویان لەسەر چەند گرێبەستێک کردوە بەمەبەستی پەرەپێدانی پێنج گێڵگەی نەوتی لە هەرێم، بەجۆرێک  رۆژانە بڕی 670 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن، تا کۆتایی ئەمساڵیش ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرزدەکرێتەوە.


راگەیەندراوەکە باسی لەوەشکردوە، هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ به‌رنامه‌ی‌ گه‌ڕانی‌ جیۆلۆجی‌ و به‌رهه‌مهێنان له‌ساڵی‌ 2018، له‌ئه‌گه‌ری‌ سه‌ركه‌وتنیشیدا، بڕیاره‌ له‌ساڵی‌ 2021 ده‌ستبكرێت به‌پڕۆسه‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ته‌واوه‌تی‌ كێڵگه‌كان.