دادگای فیدراڵی داوایەكی نەجمەدین كەریم رەتدەكاتەوە

PM:01:29:14/11/2017
كورد میدیا:
دادگای فیدراڵی تانەیەكی نەجمەدین كەریم لەبارەی بڕیاری لابردنی لە پۆستی پارێزگاری كەركوك لە لایەن پەرلەمانی عیراقەوە رەتكردەوە.

لە راگەیەنراوێكی دادگای فیدراڵیدا، ئەیاس ئەلساموك، وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، "دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمڕۆ دانیشتنی خۆی سازكردووەو تانەی نەجمەدین كەریم لەبارەی دوورخستنەوەكەیەوە كە پێشكەشی دادگای فیدراڵی كردبوو تاوتوێ كردووە".

وتەبێژی دادگای فیدڕاڵی عێراق جەخیتكردووەتەوە" ئەو بابەتە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیەو بەبەتەكە پەیوەندیدارە بە پەرلەمانی عیراق و پارێزگای كەركوكەوە".

بەپێی راگەیەنراوەكەی دادگای فیدراڵی، "بڕیاری دوورخستنەوەكە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڕیارێكی ئیداری بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە یاسادانانەوە نیە".