دارا حەسەن بۆ كوردمیدیا: 100 بومەلەرزە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە

PM:12:49:14/11/2017
كورد میدیا: زانكۆ سەردار
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بومەلەرزە روبداتەوە ئەوا بەشێوەیەكی ئاساییە و بەرزی پلەكەی ناگاتەوە بە یەكەم بومەرلەرزە كە هەرێمی كوردستانی گرتەوە.

دارا حەسەن، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی سەبارەت بە ئاماری روودانی بومەلەزە لە 12ی تشرینی دووەمی 2017، بە (كورد میدیا)ی ڕاگەیاند"لە یەكەم ساتی روودانی بومەلەرزەكەوە تاوەكو ئەمڕۆ بەپێی ئامارەكانی ئێمە 100 بومەلەرزەی دیكە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، بەڵام یەك دوو دانەیان كاریگەر بووە".

سەبارەت بە ئەگەری روودانی بومەلەرزەی دیكە، دارا حەسەن ئاماژەبەوە دەكات، ئەگەر بومەلەرزە رووبداتەوە، ئەوان وەك بەوشێوەیە پلەكەی بەرز نابێت و ئاسایی دەبێت.

وتیشی"ئێمە دڵنیاییمان داوەتە هاوڵاتیان كە ئارام بن، بومەلەرزە بەوشێوەیە نابێتەوە كە روویدا".

ئێوارەی 12ی تشرینی دووەم، بومەرلەزیەك لە گوڕی 7.2 بە پلەی رێختەر، رۆژهەڵات و باشوری كوردستان و چەندین ناوچەی دیكەی عێراقی هەژاند، كە بوە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر قوربانی لێبكەوێتەوە.


زۆرترین خوێنراو‌