پنتاگۆن رونکردنەوەیەک لەبارەی رێکەوتنیان لەگەڵ داعش بڵاودەکاتەوە

PM:12:40:14/11/2017
کورد میدیا:
وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هاوپه‌یمانێتیی‌ نێوه‌ده‌وڵه‌تی‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ داعش رێكه‌وتبێت، بۆ رادەستکردنیئ شاری‌ ره‌ققه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا (پێنتاگۆن)  سەرجەم ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ رەتکردەوە كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانێتیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ داعش گفتوگۆی‌ كردوه‌ ‌و رێكه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، کە شاری‌ ره‌ققه‌ به‌بێ‌ به‌رگریكردن راده‌ست بكرێت ‌و له‌ به‌رامبه‌ریشدا رێگه‌ به‌ تیرۆریستان بدرێت، تا بچن بۆ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سوریا.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەمەبەستی رێگه‌دان به‌مه‌ده‌نیه‌كان بۆ جێهێشتنی شاری‌ ره‌ققه‌، چه‌ند لایه‌نێكی‌ ناوخۆیی‌ سوریا له‌گه‌ڵ داعش گفتوگۆیان كردوەو، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكراتیش پشكنینی وردیان بۆ ناسنامه‌ی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ كردوه‌، كه‌ ره‌ققه‌یان به‌جێهێشتوه‌.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا پێنتاگۆن جه‌ختی لە به‌رده‌وامدان بە هاوكاركردنی‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عێراق ‌و سوریا بۆ له‌ناوبردنی‌ یه‌كجاریی‌ داعش کردوەتەوە.