ئەحلام دوای دورخستنەوەی لە زەڤۆیس بێدەنگی دەشکێنێت

AM:11:47:14/11/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەب "ئەحلام" لە دوای دورخستنەوەی لە پرۆگرامی زە ڤۆیس پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

ئەحلام لە ئەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند" هیچ کەس و لایەن و شاعیر و ئاوازدانەر و دەرهێنەرێکی ئیماراتی داوای لەمن نەکردوە کارێک بۆ وڵاتەکەم بکەم و من ڕەتمکردبێتەوە، بەپێچەوانەوە بە شانازی دەزانم ئەگەر لە کارێکدا بەشداری بکەم کە پەیوەندی بە وڵات و نیشتیمانەکەمەوە هەبێت، بەڵام من هەموو ئەو کەسانەی بوون بە هۆکاری دەرکردن و درووستکردنی پڕوپاگەندە بۆم بەخوا دەسپێرم".

ئەحلام لە ساڵی 1969 لە دایک بوو، هاوسەگیری لەگەڵ سەرمایەداری گەورەی عەرەب "موبارەک هاجری" کردووەو خاوەنی سێ منداڵە.