ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

AM:10:23:14/11/2017
كورد میدیا:
وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەمەبەستی دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك، كۆببێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی كورد میدیا، ئەمرۆ سێشەممە 14-11-2017، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك دەدرێت و لەنێویشیاندا بودجەی 2018 تاوتوێ دەكرێت.

هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای بانكی ناوەندی عیراق دەكرێت و، هاوكات ئەو رێككەوتنەی لەنێوان عیراق و ئیران كراوە دەخرێتە دەنگدانەوە.


زۆرترین خوێنراو‌