بۆ یەکەم جار وێنەی کوڕەکە تاقانەکەی عەزیز وەیسی بڵاودەکاتەوە

AM:10:21:14/11/2017
كورد میدیا:
هونەرمەندی ناسراو "عەزیزی وەیسی"بۆ یەکەم جار وێنەی کوڕە تاقانەکای بڵآو دەکاتەوە

عەزیز وەیسی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی وێنەیەکی خۆی و کوڕە تاقانەکەی بڵاوکردەوە کە خوێندکاری زانکۆیە لە یەکێک لە زانکۆکانی باکوری ئێران.

عەزیزی وەیسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە خاوەنی سێ کچ و یەک کوڕە، کوڕەکەی تەمەنی 24 ساڵە و ناوی سەهەندە.

عەزیز وەیسی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناسراوەكان كە بە ڕیتمی خێرا گۆرانی دەڵێت و لەماوەیەكی كەمدا توانی ناوبانگێكی زۆر بۆ خۆی بەدەست بهێنێت.