یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای‌ 60 ملیار یۆرۆ له‌ به‌ریتانیا ده‌كات

PM:06:31:13/11/2017
كورد میدیا:
ئه‌نتۆنیۆ تاگانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا دووپاتیكرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌ریتانیا پێش ده‌رچوونی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕی 60 ملیار یۆرۆ بدات، وتیشی ئه‌وه‌ ئیلتیزامێكی داراییه‌و پێویسته‌ به‌ریتانیا پابه‌ندبێت پێوه‌ی.

ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه‌، تاگانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: به‌رای من ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ پێویسته‌ به‌ریتانیا بیدات، بریتییه‌ له‌ (60 ملیار یۆرۆ) به‌رامبه‌ر (70 ملیار دۆلار) به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌.

وتیشی: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌مببێته‌وه‌ ئه‌وا پێویسته‌ هاووڵاتیانی ئه‌وروپی له‌رووی داراییه‌وه‌ ئه‌و جیاوازییه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام هۆكار چییه‌ كه‌ ئه‌ڵمانیاو و ئیتاڵیاو ئیسپانیاو هۆڵنداو وڵاتانی تر پاره‌ی لیستی به‌ریتانییه‌كان بده‌ن.

ئاشكرایه‌ كه‌ به‌ریتانیا له‌مانگی ئازاری 2019دا له‌ كوتله‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی ده‌كشێته‌وه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ یه‌كێتی ئه‌ورپا داوای ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ی لێده‌كات كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و وڵاته‌ دوای كشانه‌وه‌ی.