بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوەی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ڕاگەیاند

PM:02:04:13/11/2017
كورد میدیا:
تۆڕی راگەیاندنی عێراق بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراقی هەڵدەوەشێنێتەوەو لەبری ئەوە سێ بەش لەهەر یەك لە سێ پارێزگاكەی هەرێم دەكاتەوە.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) نوسراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاندووە" بە پێی فەرمانێکی كارگێڕی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و رۆژی 9/11/2017 دەرچوە بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی كوردستانی تۆڕەكە و هەروەها كردنەوەی سێ بەش:" بەشی پارێزگای هەولێر، بەشی پارێزگای سلێمانی، بەشی پارێزگای دهۆك و ئەو سێ بەشەش دەبەسترێنەوە بە بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەكانی ناوخۆی تۆڕەكەوە".


زۆرترین خوێنراو‌