شارا ئیبراهیم بە نوێترین ستایلەوە دەردەکەوێت

PM:12:15:13/11/2017
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری پێشووی ئێن ئارتی "شارا ئیبراهیم" چەند وێنەیەکی خۆی بە ستایلێکی جیاوازەوە بڵاوکردەوە.

شارا ئیبراهیم، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئیسنتاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوەو وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ستایلی قژی گۆڕیوەو ڕەنگی کردووەو لەسەر وێنەکەش نوسیویەتی" ئەگەر ویستت مەسەلەیەک لە دوژمن بشاریتەوە لای دۆستەکانت باسی مەکە".

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایكبووە، دووجار هاوسەرگیری کردووە و پیشتر پێشکەشکار بوو لە کەناڵی ئێن ئارتی، بەڵام دوای وازهێنانی لە ئێستادا لە کەناڵی کوردماکس شۆ دەست بەکار بووە.