حەیدەر عەبادی لەبارەی بومەلەرزەکەی شەوی رابردوەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

AM:11:37:13/11/2017
کورد میدیا:
سەرۆک وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپەیوەندیدایە بۆ ئاگاداربون لە بارودۆخەكە و پێشکەشکردنی هاوکاری بە لێقەوماوان

نوسینگەی رۆژنامەوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری عیراق، لەبارەی بومەلەرزەکەی شەوی رابردووەوە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کە سەرۆکوەزیرانی عیراق بەوردیی چاودێری بارودۆخی هاوڵاتیان دەكات بەمەبەستی دڵنیابون لەبارودۆخ و ژیان و سەلامەتییان.

دەشڵێت، عەبادی خوازیارە کە سەرجەم هاوڵاتیانی عیراق سەلامەت بن، بەمەبەستی پاراستنی ژیان و سەلامەتیی هاوڵاتیان تیمە فریاگوزاریەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاسپێردراون.

نوسینگەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرۆکوەزیران بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپەیوەندیدایە بۆ ئاگاداربون لە بارودۆخەكەو پێشكەشكردن و بەهاناوەچونی هاوکاری لێقەوماوانی ناوچە كارەساتبارەكانی ئەو ڕووداوە سروشتیەوە.  

زۆرترین خوێنراو‌