حەویجە: چەند گۆرێكی بەكۆمەڵ دۆزرانەوە

PM:02:47:12/11/2017
كورد میدیا:
پارێزگاری‌ كەركوك بەوەكالەت ڕایگەیاند، چەند گۆڕێكی‌ بەكۆمەڵ لەنزیك حەویجە دۆزراوەتەوە، كە لانیكەم 400 تەرم-یان تێدایە.

راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت رایگەیاند" 60 گۆڕی بەكۆمەڵ لە ناوچەی‌ بەكارەی نزیك شارۆچكەی‌ حەویجەی‌ سەر بە پارێزگای‌ كەركوك دۆزراونەتەوەو نزیكەی 400 تەرمی هاووڵاتیی تێدایە و، لەلایەن هاوڵاتیەكی ئەو ناوچەیە پیشانی هێزە عێراییەكان دراوە.

پارێزگاری‌ كەركوك بەوەكالەت وتیشی" ئەو شوێنەی‌ كە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی لێ دۆزاروەتەوە دەكەوێتە دووریی سێ كیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای‌ حەویجە و پێشتر داعش وەك شوێنی گوللـەبارانكردن بەكاری هێناوە".