وێنە: هەلیكۆپتەرێكی جەنگیی عێراق كەوتە خوارەوە

PM:02:32:12/11/2017
كورد میدیا:
چەندین وێنەی ئەو فڕۆكە تێكشكاوەی سوپای عێراق بڵاوكرایەوە، كە بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە رێكەوتی 12 ی 11 ی 2017 هەواڵی تێكشكانی راگەیەنرا.

شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 12/11/2017، "فڕۆكەیەكی سەربازی‌ سوپای عێراق لە رۆژهەڵاتی شاری كوتی سەنتەری پارێزگای واست كەوتووەتە خوارەوە و، بەهۆیەوە سەرجەم ئەندامانی تیمی فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە".