نەوید زەردی و هەردی سەلامی کلیپی گۆرانی "ئیشقت"یان بڵاوکردەوە

PM:02:04:12/11/2017
كورد میدیا:
هەردوو گۆرانیبێژی کورد "نەڤید زەردی" و "هەردی سەلامی" لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانی بە ناوی (ئیشق) بڵاوکردەوەو لەئێستاشدا کلیپەکیان بڵاوکردەوە.

شایەنی باسە ئەم گۆرانیە دانگدانەوەیەکی زۆری هەبوو، هاوکات ڕەخنەشی لێگیرا بەوەی ئاوازەکەی دزراوە ئاوازەکە هی گۆرانیبێژێکی ئەرمەنیە بە ناوی (سوپەر ساکو).

ئەم بەرهەمە لە تێکستی نەڤید و هەردی سەلامیە، کاری موزیکیش لە لایەن نەڤید خۆیەوە ئەنجام دراوە، و کاری ڕێکخستنیش لە لایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە.