نیشانه‌كانی كۆتایی هاتنی سوری مانگانه‌ (ته‌مه‌نی بێ ئومێدی)

PM:01:14:12/11/2017
كورد میدیا:
هه‌موومان ده‌زانین كه‌ ئافره‌ت له‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 51 سالی ده‌چێته‌ كاتی بێهیوایی یاخوت ته‌مه‌نی پیربوون . له‌م ماوه‌یه‌دا ئافره‌ت به‌ كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی زۆره‌وه‌ ده‌ناڵێنی ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریه‌ هۆڕمۆنانه‌ی كه‌ له‌جه‌سته‌یدا ڕووده‌دات .

له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی بێئومێدی ئاستی پێكهاته‌ی ئێسكی له‌ جه‌سته‌ی ئافره‌ت به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆلیش له‌ جه‌سته‌ی به‌ هه‌مان شێوه‌ توشی ئافره‌ت ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش هۆكار ده‌بێ بۆ بوونی كێشه‌كانی دڵ.

نیشانه‌كانی ته‌مه‌نی بێئومێدی:

* هه‌ست كردنی له‌ناكاو به‌ گه‌رمی له‌ ناوچه‌كانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌ جۆرێك كه‌ ڕوخسارو مل سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێن.
* ناڵاندنی ئافره‌ت به‌ وشك بوونی ناوچه‌ی زێ وه‌ هه‌ست كردن به‌ ئازاری زۆر له‌ كاتی ئه‌نجام دانی جووت بوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی.
* كێشه‌ی خه‌وتن و كه‌م بونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی خه‌وتن.
* چوون بۆ سه‌ر ئاو به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر.
* كێشه‌ی و هه‌وكردنی میزڵدان وناوچه‌ی میز كردن.
* كه‌م بونه‌وه‌ی حه‌ز بۆ كرداری جووتبوون.
*تووش بوونی به‌ بێزاری و بێ تاقه‌تی له‌ماوه‌ی ڕۆژدا به‌ تایبه‌تی.
* گۆڕانكاری له‌ ڕوخسار و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
وه‌ له‌ماوه‌ی كاتی ته‌مه‌نی بێئومێدی لێدانه‌كانی دڵ لاواز ده‌بێت و ژماره‌كانیشی كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاسایی و سرووشتین و هه‌ر كاتێك هه‌ستی پێ كرا به‌ تایبه‌تی له‌ كێشه‌كانی كرداری جووتبوون ئه‌وا پێویسته‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌تی بۆ بكرێت.

هه‌ندێ له‌ كێشه‌ی تری ئه‌م ته‌مه‌نه‌ بۆ نموونه‌:

*زیاد بوونی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆل له‌ جه‌سته‌.
*كه‌می و حه‌ز لێنه‌بوون به‌ تێكه‌ڵ بوون به‌ خه‌ڵكانی دیكه‌.
*دكتۆره‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به‌ ته‌ركیز كردن به‌ جۆری خواردن و خواردنی زۆری سه‌وزه‌وات.
* هه‌ست كردن به‌ وشك بوونی ڕوخسار له‌ ئه‌نجامی كه‌م بونه‌وه‌ی ئاستی ئیستڕۆجین له‌ جه‌سته‌.
* هه‌ست كردن به‌ حه‌زی زیاتر به‌ وه‌رزش كردن.