زرێبار هەورامی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

PM:12:38:12/11/2017
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری کورد "زرێبار هەورامی" پێرێ شەو لە کای گەڕانەوەیدا توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت وبە سەختی بریندار دەبێت.

زرێبار هەورامی، لە سەر ڕێگای هەولێر- دێگەڵە ئۆتۆمبیلەکەی وەردەگەڕێت و بریندار دەبێت و دواتر بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەو لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

زرێبار هەورامی ساڵی 1993 لە قەندیل لەدایك بووە و وەك بێژەرەی هەواڵ لە كەناڵی (NRT) دەركەوت، بەڵام لە ئێستا وازی لە بێژەری هێنا وەو ئێستا وەک خانمێکی بازرگان کار دەکات.