ڕۆژنامەی ژیان: ئەوەی نەوشیروان مستەفا بە 50 ساڵ کردی عومەر سەید عەلی بە 100 ڕۆژ داینا

PM:12:21:12/11/2017
ڕۆژنامەی ژیان:
هەڵسوڕاوان‌و گۆڕانخوازان، لەرێكخەر‌و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەكەیان ناڕازین‌و لەماوەی رابردوشدا هەوڵی گۆڕینی عومەری سەید عەلی دراوە، بەڵام بەهۆی پاشەكشەی چەند كەسێك‌و ڕووداوەكانی كەركوكەوە هەوڵەكە شكستی هێناوە.

گلەیی ئەوە لەرێكخەر‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت، كەئیرادەی بڕیاردانیان زۆر خاوە تا ئاستی لاوازی، توانای دەستپێشخەرییان نییە‌و گۆڕان زۆرتر وەك وەرگر‌و تەماشاكار دەردەكەوێـت نەك ئەوەی ڕووداو دروست بكات.

رەخنەیەكی تر كە لە عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان‌و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەگیرێت ئەوەیە، كە قسە ناكەن‌و چاوپێكەوتن ناكەن‌و وتار نانووسن‌و كۆڕی جەماوەریش ئەنجام نادەن‌و رەخنەگران لەو بڕوایەدان كە ئەمەش یەكێكە لە نەنگیەكانی كاری سیاسی.

بەپێی زانیاریانەییەکانی رۆژنامەی (ژیان) کەلەچەند باژێروانێكی بزوتنەوەكەوە دەستیكەوتوون، لەماوەی رابردودا زۆرینەی باژێروانەكان كە ئەندانی جڤاتی نیشتمانیشن گفتوگۆیان كردوە لەسەر ئەوەی، كار بۆگۆڕینی رێكخەری گشتی بكەن‌و لەكۆبوونەوەیەكی جڤاتی نیشتمانی راستەوخۆ بڕگەیەك لەكۆبوونەوەكە زیاد بكەن‌و دەستلەكاركێشانەوەی رێكخەر بخەنە بەرنامەی كار، بەڵام پێش ئەوەی بگەنە كۆتایی گفتوگۆ چەند باژێروانێك زانیارییەكان دەگەیەننە خانەی راپەڕاندن‌و شكست بە بەرنامەكە دەهێنرێت.

تەواوی ئەم راپۆرە لە ژمارە(١٩)ی رۆژنامەی(ژیان)دایە کە ئێستا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەردەستە.


زۆرترین خوێنراو‌