نەدا ڕوز لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە

AM:11:24:12/11/2017
كورد میدیا:ژیان: ئاڤێستا محەمەد
کچە ستران بێژێکی ناوسراوی فارس کە ئێستا بەمەبەستی برەودان بە هونەرەکەی لە کوردستان دەژی لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەی(ژیان) چەندین نهێنی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات.


نەدا ڕوزلەم دیمانایەدا دەڵێت" من دەمەوێت وەک کاری هونەری گۆرانی بڵێم و ئەوەی ناخم دەرببڕم و دەبێت هەستێک لە ویژدانی مرۆڤ دا هەبێت بۆ دەربڕینێکی جوانتر".


نەدا لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەی ژیان دا ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە.


نەدا ڕوز وتیشی" لە ئێران دەرفەت نیە بۆ کارکردن کە هاتمە کوردستان و بینیم دەرفەت بۆ خانمان زۆر گونجاوە و ئاشنابوونم بە ئاوازدانەر (هەڵکەوت زاهیر) و کاریگەری لەسەرم دروستکرد".


ئاشکراشی دەکاتو دەڵێت کە بە میوزیکی فارسی گەورە بووم هەروەها خۆشەویستی و ڕێزم هەیە بۆ میوزیکی کوردی هەوڵ دەدەم زیاتر نزیک بم لێوەی.


تەواوی ئەم دیدارە لە ژمارە (19) ی رۆژنامەی ژیان، كە ئەمرۆ یەكشەممە بڵاوبۆوە لەبازاڕەكانی هەرێم بەردەستە.