هێلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق لە شاری کوت کەوتە خوارەوە

AM:10:04:12/11/2017
كورد میدیا:
لە ناوچەی شوێجە لە ڕۆژهەڵاتی کوت هێلیکۆپتەرێکی سوپای عیراق کەوتە خوارەوە.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی‌ شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ جه‌نگی‌ سه‌ر به‌ سوپای‌ عێراق، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ له‌جۆری‌ ئێم 17 بووه‌و له‌پارێزگای‌ واست تێكشكاوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی سەربازیدا بەربۆتەوە تیمی‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ كه‌ حه‌وت كه‌س بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.