توركیا هەوڵی رفاندنی فەتحوڵڵا گولەن رەت دەكاتەوە

PM:05:35:11/11/2017
كورد میدیا:فۆتۆ:AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی هاریكاری توركیا-ئەمریكا، ڕایدەگەیەنێت، هەموو جۆرە هەواڵانە خەیاڵاوین و تاكە مەبەستیان زیانگەیاندنە بە كۆماری توركیا.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردەوە، (ئەكیم ئاڵپتەكین) سەرۆكی ئەنجوومەنی هاریكاری توركیا-ئەمریكا دەڵێت"لە ماوەی رابردوودا پێداگرانە خۆم لە وەڵامدانەوەی ئەو هەواڵانە بەدوورگرت كە لەبارەی كەسایەتیمەوە بڵاودەكرانەوە، بەڵام بە نیگەرانیەوە دەبینم هەندێ دەزگای راگەیاندنی بەڕێز كە دیارە خزمەت بەكێ دەكەن درۆ بڵاودەكەنەوە".

ئاڵپتەكین ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەموو جۆرە هەواڵانە خەیاڵاوین و تاكە مەبەستیان زیانگەیاندنە بە كۆماری توركیا.

وتویەتی"بەداخەوە دەبینم ئامانجیانە لە وڵاتەكەمان بەو درۆیانە بگەنە خەونە سیاسییەكانیان، گومانم لەوە نییە رۆژێك راستییەكان دەردەكەون و لەو قۆناغەدا كە درۆكان بۆ رای گشتیی دەردەكەون شەرم دایان دەگرێ".