سوپای ئیسرائیل فرۆکەیەکی روسی خستەخوارەوە

PM:03:23:11/11/2017
کورد میدیا:
لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕووسی لەسەر سنووری نێوان سوریا و ئیسرائیل خرایە خوارەوە، کە سەرقاڵی چاودێریکردن بووە لە ناوچەکەدا.

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی روسی لەلایەن سیستمی مووشەکی پاتریتۆتی سوپای ئیسرائیل-ەوە، لە بەرزاییەکانی جولان لە سنووری سوریا خراوەتە خوارەوە.

لایخۆشیەوە کۆلۆنێل جۆناسان، وتەبێژی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بە هۆکاری خستنە خوارەوەی فرۆکەکە کردو وتی، فرۆکەکە  سەرقاڵی چاودێریکردن بووە ودروستکراوی روسیایە، بەڵام پێدەچێت سەر بە رژێمی سوریا بێت.

وتیشی فڕۆکەکە  توانای هێرش بردنی نەبووە، لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە تا چەند ئەگەری ئەوەی هەیە پەیوەندی بە ئێران و حزبوڵڵاوە هەبێت

ناوچەی جۆلان ناوچەکی سورییە و دەکەوێتە سەر سنووری (سوریا-ئیسرائیل)، زیاتر لە نیو سەدەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراوە و سوریا داوای گەڕاندنەوەی دەکات، بەڵام لەبەر ستراتیجییەتی ناوچەکە ئیسرائیل ئامادە نییە رادەستی سوریای بکاتەوە.