هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەوادارانی

PM:03:16:11/11/2017
كورد میدیا:
گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی "شەکیرا" بۆ ماوەیەکی نادیار کارە هونەریەکانی ڕادەگرێت.


وابڕیاربوو ئەم هەفتەیە گەشتێکی هونەری بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامبدات کە ڕۆژانی هەینی و شەمە لە پاریس و یەکشەمە لە ئەنترۆپۆلی و سێ شەمە لە ئەمستردام دەبوو، بەڵام بەهۆی بونی کێشە لە دەنگە ژێکانیدا ناچاریکرد گەشتە هونەرییەکانی ڕابگرێت.


شەکیرا لە کۆڵۆمبیا لەدایکبووە، باوکی بە ڕەگەز لوبنانییە، ، هاوسەرگیری لەگەڵ ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانی (جیرارد پێکی) پێکهێناوە، خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی (ساشا و میلان).