24 كاتژمێر مۆڵەت دەدرێتە پەناخوازان بۆ چۆڵكردنی كەمپەكەیان

PM:02:52:11/11/2017
كورد میدیا:
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چەند پەناخوازێكەوە بڵاویكردەوە پەناخوازانی كەمپەكانی دوورگەی مانوسی پاپانیوگینیا مۆڵەتی 24 كاتژمێریان پێدراوە بۆ ئەوەی كەمپەكەیان چۆڵبكەن و لەپاش ئەو ماوەیەش، پلانی بە زۆر چۆڵپێكردنی كەمپەكە جێبەجێ دەكەن.

بە ووتەی پەنابەرێكی كوردیش كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لەو كەمپانەیە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، پۆلیسی كەمپەكەیان داوایان لێكردوون بە كەمپەكە جێبهێڵن و بچنە ئەو كەمپە گواستەنیانەی كە بۆیان دابین كراوە، بەڵام ئەو پەناخوازانە بەبەردەوامی لەبەر هۆكاری ترس و نەبوونی سەلامەتی ڕەتی دەكەنەوە كەمپەكانیان جێبهێڵن.

پەنابەران و پەناخوازانی دوورگەی (مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ) ئەو كەسانەن كە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن بەڵام دەستگیركراون و، ڕەوانەی ئەو كەمپانە كراون و هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ‌ ناكرێن.

بەندكردنی ئەو پەنابەرانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ بۆتە جێگەی نیگەرانی ڕێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافی پەنابەران و بە پێشێلكاریەكی مافی ئەو پەنابەرانەی دەزانن.