نوێترین دەرکەوتنی کەیلان ببینە

PM:02:37:11/11/2017
كورد میدیا:
خانمە پێشکەشکاری ناسراو "کەیلان" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە شێوازی قژی گۆڕیوە.

کەیلان لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دووێنەی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە لە کاتی پێشکەشکردنی پرۆگرامەکەیدا گیراوە و ستایلی قژی خۆی گۆڕیوە کورتی کردۆتەوەو زۆربەی هەوادارانی دەڵێن زۆر جوان بووە.

کەیلان ماوەی چەندین ساڵە لە هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خەریکی کاری میدیاییە، ناوبراو خەڵکی شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دەرچووی بەشی گرافیکە.